١٠ ساڵی تر سزاکانی سەر ئێران درێژ کرایەوە
رۆژی ھەینی ١١/٣ / ٢٠١٦ کۆشکی سپی رایگەیاند, سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما واژووی لەسەر درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بۆ ماوەی ١٠ ساڵی تر کرد .
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئیریک شۆڵتز بەرۆژنامەنووسانی گووت: درێژکردنەوەی یاسایی سزاکانی سەر ئێران پێویست نیە بەڵام پێم وابێت درێژکردنەوەکە کارناکاتە سەر رێککەوتنە ناوەکیەی ئێران.
دوای رازیبونی ئەنجومەنی پیران بەدرێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران ئەمە بە پێشێڵێکاری دادەنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی ھەینی رایگەیاند: ئیدانەی پشتگیری کردنی ئەنجومەنی پیران دەکەین بۆ درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران
payamner-
