پۆلیسی نه‌مسا شه‌ش كه‌س به كوژراوى له ماڵێكدا ده‌دۆزێته‌وه
پۆلیسی نه‌مسا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 6 كه‌س به كوژراوى له یه‌كێك له خانووه‌كانى شارۆچكه‌ى بووهایم كێرشن، دۆزرانه‌وه.
ده‌سته‌ى ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى نه‌مسا، ڕای گه‌یاند :" نوێنه‌رانى داواكارى گشتى ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه، كه ڕووداوه‌كه، پێده‌چێت تاوانێكى توندویژى بووبێت".
سه‌رۆكى شاره‌وانى شارۆچكه‌كه، ڕای گه‌یاند :" سێ منداڵ له‌و خانووه‌دا ده‌ژین، خێزانه‌كه‌ش به‌م دواییانه باریان كردووه‌ته ناو ئه‌و خانووه".
هاوكات ڕۆژنامه‌ى "كرونین تسایتۆنگ"ـى ڕۆژانه‌ى نه‌مسا، له‌سه‌ر ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى له ئینته‌رنێت، بڵاوی كرده‌وه :" پێده‌چێت ئافره‌تێك به ده‌مانچه ته‌قه‌ى له دایك و برایه‌كی و سێ منداڵ كردبێت".
BAS NEWS-
