فرۆکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی بچووکی سەر بە هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک شاری سەروانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەوتەوە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە: ئەم فڕۆکەیە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە لە کاتێکدا بۆ گەڕان وپشکنین لە فرۆکەخانەی شاری "سەراوەنە"وە فڕی، هەر لە فرۆکەخانەکە کەوتە خوارەوە و سەرنیشنەکەی گیانی لەدەست دا.
شاری سەراوان لە رۆژهەڵاتی ئێران، کەوتووەتە پارێزگای سیستان و بەلووچستان. پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەگەڵ وڵاتی پاکستان هاوسنوورە و نێوەندی سەرەکیی قاچاخی مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستانەوەییە.
هەر لەم هەفتەیەدا کۆپتەرێکی سەر بە سوپای پاسداران لە دەریای قەزوێنی باکووری ئێران کەوتە خوارەوە و هەرچوار سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست دا. سوپای پاسداران رایگەیاند: کۆپتەرکە بە مەبەستی هاکاری کردنی کۆمپانیای نەوتی ئێران و بە مەبەستی یارمەتیدانی نەخۆشێکی سەر بەکۆمپانیاکە سەردانی کێڵگەیەکی نەوتی نێو دەریای قەزوێنی کردووە.
payamner-
