ماڕادۆنا: فیدل كاسترۆ پیاوێكی مه‌زن بوو وه‌ك باوكم وابوو
ماڕادۆنا، له وڵاتی كڕواتیایه و چاوه‌ڕێی یاری نێوان كڕواتیا و ئه‌رجه‌نتین، ده‌كات و به میدیاكانی: "گوێبیست بوونی مردنی كاسترۆ، زۆر خه‌مباری كردم، زۆر بۆی به‌داخم، چونكه ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه، بۆ من وه‌ك باوك وابوو، به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌بێت له كڕواتیا بم، دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر بۆ هاڤانا ده‌ڕۆم، چونكه له 4/12/2016 ده‌مه‌وێ به‌شداری مه‌راسیمی به خاكسپاردنی كاسترۆ بم".
ماڕادۆنا، گوتیشی: "ده‌مه‌وێت له ته‌نیش ڕاول كاسترۆ بم، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوبا، خه‌مبار بم، فیدڵ كاسترۆ، وه‌ك باوكی من بوو، پیاوێكی مه‌زن بوو".
له ڕابردوو، ماڕادۆنا، ماوه‌یه‌ك له كوبا ژیاوه و چاره‌سه‌ری ئالووده‌یی وه‌رگرتووه، له‌وكاته‌شدا چاوی به فیدڵ كاسترۆ، ڕێبه‌ری كوبا كه‌وتووه، له چه‌ندین بۆنه یه‌كتریان بینوه، ماڕادۆنا زۆر سه‌رسامی بووه، له بۆنه‌یه‌ك گوتبووی: "خوا پاڵپشتی كاسترۆ ده‌كات، بۆیه تا ئێستا به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه".
bas news -
