بۆب دیلان کۆشکی سپیشی نیگەران کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هالیود ڕیپۆرتەر) باراک ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکا وەک نەریتی ساڵانە لەگەڵ وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارە جیاجیاکن کۆ دەبێتەوە و دوێنێ چوارشەممەش لە کۆشکی سپی ڕێوڕەسمێکی ساز کردبوو، کە تێیدا بۆب دیلان براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیش بانگهێشت کرابوو، بەڵام وەلامی بانگهێشتەکەی ئۆبامای نەدوەتەوە ئامادەی ڕێوڕەسمەکە نەبووە.
باراک ئۆباما لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێزی لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارەکانی فیزیا، کیمایا و ئابووری گرت کە هەس سێکیان خەڵکی ئەرمیکا بوون.
بۆب دیلان پاش هەڵبژێرانی وەک براوەی خەڵاتی ئەدەبیی نۆبڵ ئامادە نەبوو قەبووڵی بکات و بۆ ماوەی دوو هەفتە بێدەنگ مایەوە، بەڵام بڕیارە ساڵی داهاتوو لە ستۆکهۆڵم کۆنسێرتێک ساز بکات و ئەگەری زۆرە ئەوکات خەڵاتەکە وەربگرێت.
بە گوتەی گوتەبێژی کۆشکی سپای هەتا ئێستا بۆب دیلان هیچ هۆکارێکی بۆ ئامادەنەبوونی لە کۆشکی سپی ڕانەگەیاندووە.
ساڵی 2012 باراک ئۆباما خەڵاتی ئازادیی سەرکۆماری ئەمەریکای بەخشییە بۆب دیلان.
باسنيوز
