ھەواڵگریی ئەڵمانیا لە ناوخۆیدا کەسێکی سەر بە داعش دەستگیر دەکات
"دۆیچەڤێله" بڵاویکردەوە، ئاژانسی ھەواڵگریی ئەڵمانیا، کەسێکی لە نێوخۆی خۆیدا دەستگیر کردووە کە کاری بۆ داعش کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەسێکی ئەڵمانی و بە ئایین موسڵمان پلانی ئەوەی بووە بارەگای ھەواڵگریی شاری کۆلن بتەقێنێتەوە. ئەو کەسە تەمەنی ٥١ساڵانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دۆیچەڤێله، ئەو کەسە بە ناوی خوازراوەوە چالاک بووە لە وێبسایتە ئیسلامییە توندڕۆکان زانیاریی وەرگرتووە لەسەر ئەوەی کەی ھێرش دەکرێتە سەر ئیسلامییەکان. ھەروەھا زانیاری گرنگیشی داوەتە دەرەوە و پلانی زۆر ھەبووە و کەسێکی مەترسیدار بووە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئەڵمانی (دێر شپیگڵ)یش ئەو کەسە لە ٢٠١٤ـەوە بووەتە موسڵمان، بەڵام خێزانەکەی خۆشی زانیارییان لەسەر ئەمە نەبووە.
PAYAMNER-
