بەرپرسێکی سوپای پاسداران وڵامی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای دایەوە

بەرپرسێکی سوپای پاسداران وڵامی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای دایەوە
بەرپرسێکی هێزی دەریاوانیی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵامی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، دەڵێ: باشترە ئەمریکاییەکان چەواشەکاری نەکەن.



وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند: رۆژی شەممەی رابردوو بەڵەمێکی بچووکی سەربازیی ئێران لە گەرووی هۆرمز تەقەی لە لە کۆپتەرێکی ئەمریکایی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە بە نزیکبوون لە سوپای پاسدارانی ئێران ناوبانگی دەرکردووە، رایگەیاند: ئەو بەرپرسەی سوپا نەیویستووە ناوی ئاشكرا بکرێت و گوتی: ئەمریکاییەکان خۆیان لە کەنداو کێشەی سەرەکین و ئەمریکا هەوڵ دەدات بارودۆخی کەنداوی فار بە ناجێگیر پێشان بدات.
PAYAMNER-
Top