فڕۆکەیەکی ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی بۆمباران کرد
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیل، چەند پێگەیەکی له دەوروبەری "دیمەشق"ی پایتەختی سووریای بۆمباران کردووه. راگەیاندنەکانی نزیک له رژێمی سووریا رایانگەیاندووه، فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بەیانیی ئەمڕۆ، ئامانجێکی لەسەر رێگەی دیمەشق – بەیرووت(پایتەختی لوبنان)ی بۆمباران کردووه.
دەگوترێت، دەنگی چوار تەقینەوه بیستراوه و فڕۆکه ئیسرائیلییەکە لەلای لوبنانەوه هێرشی هاتووه. هێشتا زیانەکانی ئەم هێرشه دیار نییه.
روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤیش هێرشەکەی پشتڕاست کردۆتەوه.
سەرچاوەکانی نزیک له ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێن، لەم هێرشەدا، پێگەیەکی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان کراوەته ئامانج، بەڵام تاکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەرەوه. سوپای ئیسرائیلیش لەمبارەیەوه هیچی نەدرکاندووه.
PAYAMNER-
