ترەمپ هەموو توانای لەسەر بەڕێوەبردنی ئەمریکا چڕ دەکاتەوە

ترەمپ هەموو توانای لەسەر بەڕێوەبردنی ئەمریکا چڕ دەکاتەوە

سەرۆک‌کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: واز لە کارە بازرگانییەکانی دەهێنیت وهەموو توانای تەنیا لەسەر بەڕێوەبردنی ئەمریکا چڕ دەکاتەوە.

دۆنالد‌ ترەمپ لە پەیامێکی تویتەردا رایگەیاند: دوانی نزیکەی دوو هەفتەی دیکە لە پریسکۆنفرانسێکدا بە بەشداری مەناڵەکانی لەمبارەیەوە زانیاریی زیاتر بەدەستەوە دەدات.

ترەمپ گوتی: خەریکی ئامادەکردنی بەڵگەی یاساییە بۆ ئەوەی ئەرکە بازرگانییەکانی خۆی بە منداڵەکانی بسپێریت.

هیچ بەربەستێکی ئاسایی بۆسەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لە بارەی داراییەکانییەوە نییە، بەڵام سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە لەکاتی بەڕێوەبردنی پۆستەکەیدا لە کارە بازرگانییەکانی دوور کەوتبۆوە.

دۆناڵد ترەمپ لەکەمتر لە دوو مانگی دیکەدا بە فەرمی بەرێوەبردنی پۆستی سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا دەگرێتە دەست.
PAYAMNER-
Top