ئەمەریکا؛ چەکدارێک هێرشی کرده سەر زانکۆی ویلایەتیی ئۆهایۆ

ئەمەریکا؛ چەکدارێک هێرشی کرده سەر زانکۆی ویلایەتیی ئۆهایۆ



بەهۆی تەقەی کەسێک لەناو زانکۆی ولایەتیی ئۆهایۆ له ئەمەرریکا، ٩کەس بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی پۆلیس، تەقەکەرەکه کوژراوه.



به گوتەی هێزی بەرگریی مەدەنیی ئۆهایۆ، ٧کەس له بریندارەکان بۆ نەخۆشخانه گواستراونەتەوه که دوو کەسیان باری تەندروستییان جێگیره، بەڵام لەسەر پێنج کەسەکەی دیکه هیچ زانیارییەک نەدراوه.



هێزەکانی سەر به بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی پۆلیس فیدڕاڵی ئەمەریکا و هێزەکانی دژی ماده هۆشبەرەکانی چەک و تەقەمەنی چوونەته شوێنی رووداوەکه.



یەکێک له خوێندکارەکانی ئەم زانکۆیه گوتوویەتی: "یەکەم جار دەنگی هاوارم گوێ لێبوو، دوای ٥چرکه دەنگی تەقه هات، دواتر دەنگی ٣گوللـه که پێدەچوو دەنگی دەمانچه بێت."



بەرپرسان دوای ئاگادار بوون دوایان له خوێندکاران کردوو‌، رابکەن، یان خۆیان بشارنەوه، یان شەڕ بکەن. دوای گەیشتنی پۆلیسیش داوا له خوێندکاران کرا له شوێنی خۆیان خۆحەشار بدەن و گوێ له رێنماییەکانی پۆلیس بگرن.



ئەم زانکۆیه ٦٠هەزار قوتابیی هەیه.



لەم جۆره هێرشانه لەم چەند ساڵانەی دوایی چەندین جار له ئەمەریکا روویداوه و ئەمەش گفتوگۆی زۆری لەسەر قەدەغه کردنی چەک لەم وڵاته دروست کردووه.

PAYAMNER-
Top