یادی تاهیر ئەلچی دەكرێتەوە
ئاغبابا جێگری سەرۆکی گشتی جەھەپە رایگەیاند تاھیر ئەلچی بەرگری لە دیموکراسی، ئاشتی و مرۆڤایەتی دەکرد. ئەوەی کە کرا تەنھا لەسەر جەستەی ئەلچی نەبوو، بەڵکو دژی ھەموو ئەو مرۆڤانە ئەنجام درا کە بەرگری لەم بەھایانە دەكەن.
رێوڕەسمەکە لە گۆڕستانی یەنیکۆی لە ناوەندی شارۆچکەی باغلار رێک خرا و تێدا نزا بۆ کۆچکردووان کرا و تاچەگوڵێنەش لەسەر مەزاری تاھیر ئەلچی دانرا.
جێگری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) وەلی ئاغبابا بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
ئاغبابا ئاماژەی بەوە دا کە زۆر دڵگرانن بە تیرۆرکردنی تاھیر ئەلچی و بەو بۆنەیەشەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.
ئاغبابا گوتیشی "تاھیر ئەلچی بەرگری لە دیموکراسی، ئاشتی و مرۆڤایەتی دەکرد. ئەوەی کە کرا تەنھا لەسەر جەستەی ئەلچی نەبوو، بەڵکو دژی ھەموو ئەو مرۆڤانە ئەنجامدرا کە بەرگری لەم بەھایانە دەکەن".
ھاوسەری تاھیر ئەلچی و ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی ھەدەپە و جەھەپە بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
BAS NEWS -
