پەیەدە سەرکردەیەکی دیکەی ئەنەکەسە دەڕفێنێ

پەیەدە سەرکردەیەکی دیکەی ئەنەکەسە دەڕفێنێ
بەرپرسێكی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە جەدعان عەلی ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک دەچێتەوە سووریا، لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە دەستگیر دەکرێ و بەرەو شوێنێکی نادیار دەرفێندرێ.


خالد عەلی بەرپرسی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند پەیەدە سەرکردەیەکی دیکەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)ی رفاندووە و تا ئێستەش چارەنووسی دیار نییە.


هەروەها گوتی جەدعان عەلی دوای ئەوەی بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک دەچێتەوە سووریا، لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە دەستگیر دەکرێت.


لەبارەی چارەنووسی ئەندامە دەستگیرکراوەکەی ئەنەکەسە، بەرپرسەكەی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا لە هەرێمی کوردستان گوتی تاکو ئێستە چارەنووسی جەدعان عەلی نازانین.
BAS NEWS -
Top