یەپەگە و رژێمی سوریا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب

یەپەگە و رژێمی سوریا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای رژێمی سووریا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپەکانی ئۆپۆیسیۆنی سووریا لە شاری حەلەب و چەند گەڕەکێک کۆنتڕۆل دەکەن.



بەپێی هەواڵی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی سووریا، سوپای رژێمی سووریا هێرشێکی فراوانی کردووەتە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب لە باکووری سووریا.



بەشی هەرە زۆری شاری حەلەب لەژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا دایە و بەشێکی رۆژهەڵاتیشی لە ژێر دەسەڵاتی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان دایە، هەروەها چەند گەڕەکێک لەژێر دەسەڵاتی یەپەگەدا بوو.



لە ئەنجامی هێرشەکەی سوپای رژێم، ئۆپۆزیسیۆن لە گەڕەکەکانی ساخوور، جەبەل بەدرۆ و ناوچەی هەلەک تێکشکاوە و گەڕەکەکان لەلایەن هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریاوە کۆنتڕۆل کراونەتەوە، هەروەها دوای پاشەکشەی ئۆپۆزیسیۆن، یەگەپە چوونەتە ناو گەڕەکی بوستان پاشا.



لە مانگی ئەیلولی 2015 وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، کە بە مەبەستی بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش، سوپای رووسیا بەشداریی شەڕ لە سووریا دەکات، بەڵام هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان پێیانوایە، فڕۆکە جەنگییە رووسییەکان تەنیا بنکە و بارەگاکانی نەیارانی رژێمی سووریا بۆردومان دەکەن.






باسنیوز
Top