سەرۆکی رژێمی سووریا ژەهرخوارد دەکرێت

 سەرۆکی رژێمی سووریا ژەهرخوارد دەکرێت
سەرۆکی رژێمی سووریا ژەهرخوارد دەکرێت و وەزـارەتی راگەیاندنی سووریاش راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی راگەیاندنی سووریا، کە رۆژی دووشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2016 بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە کراوە، کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە لە گەدەی.



هەروەک وەزارەتەکە رایگەیاندووە، کەسێک ژەهری کردووەتە ناو خواردنی بەشار ئەسەد و ژەهراویی کردووە.



دوای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی راگەیاندنی سووریا، ماڵپەڕەکە بە تەواوی داخراوە و لەسەری نووسراوە، ”لە ژێر چاکردنەوە دایە و بە زووترین کات دەگەڕێینەوە“.






باسنيوز
Top