قاعيده ره‌تيكرده‌وه هاوسه‌رى بلموختار ده‌ستگير كرابێت
ده‌زگاى دژه تيرۆرى ليبيا بڵاويكرده‌وه، توانيويانه له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ليبيا هاوسه‌رى بلموختار ئه‌سما كدووسى ده‌ستگيربكه‌ن.
دژه تيرۆر روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه دواى سه‌ردانى بۆ شارى درنهى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ليبيا ده‌ستگيركراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌سما له‌گه‌ڵ بلموختاردا له ناوچه‌ى جفرهى بيابانيى له ناوه‌ڕاستى ليبيا ژيانى به‌سه‌ر بردووه.
بلموختار به يه‌كێك له سه‌ركرده‌ى چه‌كداره ئيسلامييه‌كان له ليبيا هه‌ژمار ده‌كرێت كه له حوزه‌يرانى 2015دا فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا كرديانه ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا له ژياندا ماوه.
كۆمه‌ڵه‌ى مورابتوون، كه بلموختار سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، رايگه‌ياندووه، هێشتا بلموختار سه‌لامه‌ته.
خوشكێكى ئه‌سما، له لێدوانێكيدا بۆ راديۆى كه‌رامه ئێف ئێم ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، خوشكه‌كه‌ى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ تونسييهكدا كردووه، به‌ڵام ئه‌و تونسييه موختار بلموختار نييه، به‌ڵكو هاوناوى ئه‌وه و موختار بن موختاره.
k24-
