بەوێنە.. لە تەل ئەبیب پەیکەرێکی تەمەن 3800 ساڵی دۆزرایەوە
ئەو پارچە شوێنەوارە کە گۆزەیەکی قوڕینە و سەرەکەی وێنەی پیاوێکە کە دانیشتووە و دەستەکانی لە ژێر چەناگەیەتی، وەک ئەوە وایە بیر دەکاتەوە، ھاوشێوەی پەیکەری بڕۆنزی ئۆگەست ڕۆدان، شێوەکاری بەناوبانگی فەڕەنسی.
زانایانی شوێنەواری ئیسڕائیلی، پەیکەرەکەیان بۆ چاخی بڕۆنزی ناوەڕاست گەڕاندەوە، دەستەی شوێنەواری ئیسڕائیلیش ئەوەی ڕاگەیاند: "وێنەی پیاوەکەی سەر گۆزەکە 18 سانتیمەترە و لە حالەتی بیرکردنەوەیە".
جگە لەوانە، لە ئەنجامی ئەم گەڕان وپشکنیانە، چەندین کەرەستەی کانزایی وەک خەنجەر، تیر، دەسکی داس، ئێسکی گیانلەبەران دۆزراونەتەوە، دەستەی شوێنەواری ئێسڕائیل، ئەوە دەخاتەڕوو: "ئەو ئامێرانە، ھێ کەسێکی دیاری ئەو سەردەمەیە، بۆیە لەگەڵ ناشتنی، ئەو ئامێرانەشی ھەڵگیراوە، ئەو پارچانەی کە دۆزراونەتەوە، پارچەی دەگمەنن و پێشتر لە شێوەیان نەدۆزراونەتەوە، بۆیە پاراستنی و نمایشی کارێکی مێژووییە".
