وێنەیی ... رۆناڵدۆ ژیانی ھاوسەرگیری پێک دەھێنێت
کرستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە نیازە لەماوەی داھاتوو ژیانی ھاوسەری پێک بھێنێت دوای ئەوەی رەزامەندی دایکی بەدەست دەھێنێت ..
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , رۆناڵدۆ بە جددی بەنیازە لە ژیانی سۆزداری جێگیر بێت و ژیانی خێزانی لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگز پێک بھێنێت کە کاری نمایشکاری جلو بەرگ دەکات ..
لەھەواڵەکە ھاتووە , بەم دواییە رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا لە شاری یاری دیزنی لاند کاتێکی خۆشیان بەیەکەوە بەسەر بردووە و ھەوڵیان داوە پەیوەندییەکەیان بەنھێنی بھێلنەوە ..
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ ژیانی ھاوسەرگیری پێک بھێنێت پێویستی بە رەزامەندی دایکی ھەیە , چونکە رۆناڵدۆ زۆر گرنگی بە رای دایکی دەدات لەم بابەتە ..
PAYAMNER-
