ئێران.. کچە چالاکوانێک بۆ سێیەمین جار دەستگیر کرا

 ئێران.. کچە چالاکوانێک بۆ سێیەمین جار دەستگیر کرا
ئاتنا دائێمی، کچە چالاکوانی بواری مافی منداڵان لە تاران کە لە ساڵانێ ڕابردوودا دوو جاری دیکە دەستگیر و دادگایی کراوە، ئەمڕۆ دیسان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئیرانەوە دەستگیر کرا.

ئاتنا دائێمی، تەمەن 27 ساڵ کە ساڵی پاریش دەستگیر کرابوو، لەلایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە 14 ساڵ زیندان حوکم درابوو.

بۆ ماوەی چوار مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سوپا و زیندانی ئیڤین ڕاگیراوە.

ئەو تۆمەتانەی کە درابوونە پاڵ ئەو کچە چالاکوانە بریتی بوون لە "سووکایەتی بە ڕێبەری ئیران و پیرۆزییەکان و ڕێکخستنی کۆبوونەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات."

ساڵی پار ئاتنا دئێمی بە دانانی کەفالەتی 700 ملیۆن تمەن (21 دەفتەر دۆلار) هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، ئەگەری زۆرە بۆ تێپەڕاندنی سزای 14 ساڵ بەندکران دەستگیر کرابێت.














باسنيوز
Top