وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە تاران
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ شەممە 2016 -11- 26 لەگەڵ شاندێکی سیاسی سه‌فه‌ری تارانی کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رکۆمار و محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و چاوپێکەوتن ده‌کات.
دوای کووده‌تاکه‌ی تورکیا، خولێکی نوێ له دانوستانه‌کان له نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌ستی پێ کردووه.
چاوش ئۆغڵو له مانگی ڕابردووش سه‌فه‌رێکی کورتی بۆ ئێران هه‌بوو، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش مانگی یەکەمی وەرزی پاییز له کاتی گه‌ڕانه‌وه له کۆمکاری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردبوو.
باسنيوز
