ڕاوێژکاری ڕۆحانی: دژی پێکهێنانی فراکسیۆنی نەتەوەکانم لە پەرلەمان
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئیرنا) عەلی یوونسی، ئێوارەی دوێنێ هەیەنی 2016 -11- 25 لە ڕێوڕەسمێکدا لەگەڵ چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵەیەتیی عەرەبی ئەهواز، لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە بەشداراندا ڕاوشکاوانە گوتی "دژی پێکهێنانی فراکسیۆنی (اقوام)ە لە پەرلەمانی ئێران."
مانگی ڕابردوو سەد نوێنەری پەرلەمانی ئێران، لە دانیشتنێکدا ڕایانگەیاند کە (فراکسیۆنی نااوچە تورک نشینەکان) یان ڕاگەیاندووە و مەسعوود پزیشکیان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەک سەرۆکی ئەو فراکسیۆنە دەستنیشان کراوە و دوو جێگریشی بۆ دانراوە.
پاش پێکهاتنی ئەو فراکسیۆنە، نوێنەرانی شارەکانی (میاندواو، سائین قەڵا و تیکاب) لە پەرلەمای ئێران ئامانجی پێکهێنانی (فراکسیۆنی نوێنەرانی کورد)یان بە سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیاندووە.
لە خولەکانی شەشەم و حەوتەمی پەلەمانی ئێراندا لەسەر دەست و هەوڵی ئەندازیار بەهائەدین ئەدەب، نوێنەری ئەوکاتی سنە، (فراکسیۆنی نوێنەرانی کورد) دامەزرا کە دواتر و پاش هاتنە سەرکاری ئەحمەدی نەژاد هەڵوەشایەوە.
لایەنگرانی پێکهێنانی فرکسیۆنی نوێنەرانی (کورد و تورک) لە پەرلەمانی ئێران پێیان وایە کار و ئەری ئەو فراکسیۆنانە لابردنی سیاسەتی هەڵاواردن و بیرۆکەی ناوەندەگەراییە، بەڵام دژبەرانی لەو باوەڕە دان کە بەرجەستەکردنەوەی پرسی زمان و نەتەوە، ئیتنیک، قەوم و ناسنامە، پرسی کێشە و ناکۆکی و سەرەنجام جیابوونەوەی لێ دەکەوێتەوە.
باسنيوز
