به وێنه.. كۆنفرانسی ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس ده‌ستیپێكرد
مه‌به‌ست له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس، ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به به‌شداری كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆری بواره‌كه و نوێنه‌ر و كه‌سانی دیكه‌ی به‌شداری نزیك له دۆزی ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ی ئه‌م كۆنفرانسه ده‌بن.
بڕیاره له كۆنفرانسه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی مافی كریستیان و ئێزدییه‌كان بكرێت له پارێزگای نه‌ینه‌وا له قۆناخی دوای داعش، به تایبه‌تیش كریستیانه‌كان، كه پێشتریش له‌لایه‌ن رێكخراوی قاعیده و هه‌ندێك له سووننه توندڕه‌وه‌كان، دووچاری پاكتاوی ئایینی بووبوون.
k24-
