ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ورپا: سنووره‌كان به‌ڕووى كۆچبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، له گوتارێكدا له ئه‌سته‌نبووڵ، گوتى :" باش گوێم لێ‌بگرن، ئه‌گه‌ر توندتر بن ئه‌و سنوورانه هه‌موو ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌تان له‌بیر بێت".
پێشتر ئه‌نقه‌ره و برۆكسل، ڕێككه‌وتنێكیان له مانگى ئادارى ڕابردوو ئیمزا كرد، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، توركیا ڕێگرى له لێشاوى كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌ورپا بگرێت و له به‌رامبه‌ردا زیاتر له سێ ملیار یۆرۆ، وه‌رده‌گرێت.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان، له دواى ده‌نگدانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا دێت كه 479 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 37 ده‌نگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشنیازێك درا كه كۆمسیۆنى ئه‌وروپا و حكوومه‌ته نیشتمانییه‌كان سه‌رپشك ده‌كات له ڕاگرتنى گفتوگۆ و ڕێكاره‌كانى به ئه‌ندامبوونى توركیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا، كه 11 مانگ به‌رده‌وام بوو.
باسنيوز
