دۆناڵد تره‌مپ، نیكی هالای حاكمی پێشتری كارۆلاینای باشوورى بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان كرد
ترامپ ئه‌مه دووه‌م پۆستی گرنگه ده‌یدات به ئافره‌ت، دوای ئه‌وه‌ی ژنێكی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده دیاری كرد. نیكى هالای له‌و كه‌سانه بووه كه ڕه‌خنه‌ی توندی له ترامپ گرتووه له وتاره تونده‌كانی به‌تایبه‌ت دژ به كۆچبه‌ران ، به‌تایبه‌ت خۆى كه ته‌مه‌نى چل و چوار ساڵه و له باوكێكی هیندییه.
به‌ڵام تره‌مپ راسگه‌یاندووه كه نیكى هالای باشترین نوێنه‌ریان ده‌بێ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كاری زۆر گرنگیان بۆ ده‌كات و سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتوو ده‌بێت . نیكى هالای شاره‌زایی كه‌می له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه به‌ڵام به پێى سه‌رچاوه‌كان، كۆمارییه‌كان پێیان وایه كه نیكى هالاى ده‌بێته یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبه‌كه‌یان.
HAWLER-
