ئەوروپا گفتوگۆکانی ئەندامێتیی تورکیا هەڵدەپەسێرێت

ئەوروپا گفتوگۆکانی ئەندامێتیی تورکیا هەڵدەپەسێرێت
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامێتیی تورکیا لە یەکێتییەکە، هەڵدەپەسێرێت.



رۆژی پێنجشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2016، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دانیشتنێکی ئەنجام دا و تێیدا 516 ئەندام بەشداریی دەنگدانیان لەسەر هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی بەرپرسانی یەکێتییەکە و تورکیا سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا کرد.



لە دانیشتنەکەدا، بە دەنگی 479 پەرلەمانتار، بەشێوەیەکی کاتی گفتوگۆکانی بە ئەندامبوونی تورکیایان هەڵپەسارد و 37 پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیان بە درێژەدان بە گفتوگۆکان دا.



پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کەوتووەتە شاری ستراسبۆرگ لە باکووری فەرەنسا و لە 751 ئەندام پێک دێت.
BAS NEWS -
Top