دوایین زانیاری له‌سه‌ر یارییه‌كانی سبه‌ی خولی نایابی كوردستان بزانه
به به‌ڕێوه‌چوونی سێ یاریی له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دهسپتێدهكات.
له یارییه‌كدا كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سیروانی نوێ میوانداریی شێروانه‌ی سه‌ركێشی خوله‌كه ده‌كات، شێروانه كه له ماوه‌ی سێ گه‌ڕی رابردوو ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و به‌هۆی دوو یه‌كسان بوونی دیكه، به پێنج خاڵ سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست گرتووه ; به بردنه‌وه له سیروانی نوێ پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر ده‌كات، هه‌رچه‌نده دوور له هانده‌ره بێ شوماره‌كه‌ی یاریی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ به پاڵپشتی خاك و هانده‌رانی له چواره‌م تاقیكردنه‌وه هه‌وڵی دووه‌م سه‌ركه‌وتن ده‌دات.
له یارییه‌كی دیكه و له هه‌مان كاتدا، هه‌ندرێن كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر شێروانه به شكست له كه‌لار گه‌ڕایه‌وه، میوانداری زاخۆ ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌و میواندارییه‌وه سێ خاڵی بخاته گه‌نجینه‌كه‌ی و دووه‌م سه‌ركه‌وتنیش تۆماربكات، له‌به‌رامبه‌ردا زاخۆ كه دوو یاری بێ دۆڕان تێپه‌ڕاندووه، جگه له‌پارێزگاریكردن له‌و ده‌سكه‌وته ئامانجیه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن هه‌مان سیناریۆی سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی رابردوو دووباره بكاته‌وه و به‌سێ خاڵه‌وه له هه‌ولێره‌وه بۆ زاخۆی ده‌لال بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچی ئاراراتی شارۆچكه‌ی پیرمامه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گاره، گه‌شتی دهۆكی كردووه و نایه‌وێت به گیرفانی به‌تاڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوو یاریی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌بێ سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕاندووه، كه هه‌مان دۆخی گاره‌یه و ئه‌ویش له‌ماوه‌ی سێ یارییدا نه تامی شكستی كردووه نه بردنه‌وه و له سێ یارییشدا سێ خاڵ ده‌سكه‌وتی بووه، هه‌ردوو یانه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی خولی نایاب به‌یه‌كده‌گه‌ن.
هه‌رچی یانه‌ی كهركووكیشه كه خاوه‌نی چوار خاڵه له خانه‌ی دووه‌م ره‌نگه دوای ئه‌م گه‌ڕه پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه له پشوو ده‌بێت.
k24 -
