وه‌زیرێكى سعوودیه: ئیبراهیم جه‌عفه‌رى ده‌یه‌وێت مه‌كه بڕووخێنێت
سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تى سعوودی بۆ كاروبارى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، كه پێشتر باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى بوو له به‌غدا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، ده‌یه‌وێت له‌پێشدا مه‌كه بڕووخێنێت و دواتر نكۆڵى لێ بكات".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى جه‌عفه‌رى، گوزارشت نییه له هه‌ڵوێستى گه‌لى عێراق.
باڵیۆزه‌كه‌ى پێشترى سعوودیه له به‌غدا، كه به‌هۆى لێدوانه‌كانییه‌وه ناكۆكى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقی درووست ده‌كرد و دواجار به‌غدا داواى له ڕیاز كرد باڵیۆزكهیان بگۆڕن، ده‌شنووسێت :" به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه وه‌زاره‌تێكى عه‌ره‌بى بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كار بكات".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له 18ى تشرینی دووه‌مى 2016 عێراق، ڕه‌خنه‌ى گرت له بڕیارێكى ڕێكخراوى هاریكارى ئیسلامى له‌باره‌ى تۆمه‌تباركردنى سعوودیه بۆ بزووتنه‌وه‌ى "ئه‌نساروڵا" له یه‌مه‌ن كه تۆمه‌تبار كرابوو به‌وه‌ى مووشه‌كێكى به‌ره‌و مه‌كه ته‌قاندبوو، له‌وباره‌یه‌وه عێراق پێیوابوو كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ تۆمه‌تباركردنى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
bas
