بارسا دەرگا بەرووی مۆرینیۆ دادەخات

بارسا دەرگا بەرووی مۆرینیۆ دادەخات

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رێگری لەھەوڵەکانی جۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی دەکات لە گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە یاریزانە لاوەکانی ...

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی , جۆزێ مۆرینیۆ ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان کارلس ئەلینیا تەمەن ١٨ ساڵ مۆربکات کە بە ئینێستای نوێ بەناوبانگە ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن گرێبەستی ئەلینیا تا ساڵی ٢٠٢٢ نۆی بکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە ھەوڵەکانی مۆرینیۆ و یانەکانی دیکە بکەن کە دەیانەوێت بۆند پێشکەش بەو یاریزانە بکەن ..

کارلس ئەلینیا لە ئێستادا لە ھێلی ناوەڕاستی تیپی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات و بووتە جێگە چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا .. .
PAYAMNER-
Top