هاتریكه‌كه‌ی رۆناڵدۆ كۆتایی به ململانێی باڵۆن دۆر هێنا
دۆن كریستیانۆ، به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی پێشبینییه‌كان له یه‌كێك له زه‌حمه‌تترین یارییه‌كانى لالیگادا زۆر به‌هێز گه‌ڕایه‌وه‌و به تۆماركردنی هاتریك له یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ نێو ركابه‌رییه‌كان راگه‌یاند، كه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه ئاستی تا رادده‌یه‌كی زۆر دابه‌زی بوو، ته‌نانه‌ت زۆر له چاودێران پێشبینی كۆتایی رۆناڵدۆیان ده‌كرد.
له‌و یارییه‌دا رۆناڵدۆ بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ی سه‌لمانده‌وه كه هێشتا هه‌ر خۆی پیاوی یه‌كه‌می ماڵی شاهانه‌یه‌و 3 گرنگترین خاڵى تاوه‌كو ئێستای لالیگاشی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركرد، جۆرێك له دڵنه‌وایشی به‌خۆی و هه‌وادارانی دا، سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی خۆی و ئاستبه‌رزی لیۆنێل مێسی ركابه‌ره‌كه‌ی، زۆر له بۆچوونه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چوون كه مێسی زۆر به‌هێز گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو ململانێی باڵۆن دۆر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ هه‌مووان ده‌یانگوت "رۆناڵدۆ باڵۆن دۆری 2016ی مسۆگه‌ر كردووه، به‌هۆی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنسلیگ و یۆرۆ".
كوشتنی مێسی
له‌دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له یاری دێربیدا رۆناڵدۆ پێشكه‌شی كرد، زۆر له چاودێران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه رۆناڵدۆ له‌م یارییه‌دا جارێكی دیكه چانسی مێسی بۆ ركابه‌ریكردنی له‌سه‌ر باڵۆن دۆری 2016 كه‌مكرده‌وه‌و چانسی خۆیشی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌رزكرده‌وه، كه له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه چانسی تا رادده‌یه‌ك دابه‌زی بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاتیش هه‌ر خۆی پاڵێوراوی یه‌كه‌م بوو بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
چاودێران له‌و باره‌وه ده‌ڵێن "رۆناڵدۆ به هاتریكه‌كه‌ی له‌م یارییه‌دا چه‌نده خزمه‌تی یانه‌كه‌ی كرد، هێنده‌و زیاتریش خزمه‌تی خۆی كرد، كه بێشك به‌و ئاست و به‌و هاتریكه رۆناڵدۆ رای زۆر له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌نگ بۆ باڵۆن دۆر ده‌ده‌ن بۆ لای خۆی گه‌ڕانده‌وه، كه ماوه‌یه‌ك بوو سه‌رنجیان چووبووه سه‌ر لیۆنێل مێسی". هه‌روه‌ك چۆن زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدیش، راسته‌وخۆ له‌دوای یاری دێربی، گوتی "رۆناڵدۆ ئه‌مشه‌و ململانێی باڵۆن دۆری به‌یه‌كجاری یه‌كلاییكرده‌وه".
ماڵپه‌ڕێكی ئیسپانیش، له‌و باره‌وه ده‌پرسێت "ئایا هاتریكه‌كه‌ی رۆناڵدۆ فیشه‌كێك بوو بۆ كوشتنی مێسی"، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه رۆناڵدۆ به‌م هاتریكه هیواكانی مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆری 2016 به‌ته‌واوی له‌نێوبرد، كه له راستیدا مێسی به‌جددی گه‌ڕابووه نێو ململانێیه‌كه، ته‌نانه‌ت به‌پێی ئه‌نجامه‌كانى زۆر له‌و راپرسیانه‌ی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كان له‌و باره‌وه ئه‌نجامیان داوه، مێسی پاڵێوراوی یه‌كه‌م بووه بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر.
هاتریكی زێڕین
ئه‌م هاتریكه‌ی رۆناڵدۆ ده‌كرێت به "هاتریكی زێڕین" ناوی ببه‌ین، چونكه زۆر كه‌س پێیانوایه "دۆن به‌م هاتریكه تۆپی زێڕینی مسۆگه‌ر كرد". رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانی له‌باره‌ی بایه‌خ و گرنگی هاتریكه‌كه‌ی رۆناڵدۆ نووسیویه‌تى "پێموایه ئه‌م هاتریكه‌ی رۆناڵدۆ گرنگترین هاتریكه له ژیانی وه‌رزشیی خۆی، یاخود هاوشێوه‌ی ئه‌و هاتریكه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له هه‌ڵبژارده‌ی سوێدی كرد، چونكه چۆن ئه‌و هاتریكه باڵۆن دۆری 2014ی به رۆناڵدۆ دا ئه‌م هاتریكه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش باڵۆن دۆری 2016ی پێده‌دات".
كێشه ده‌روونییه‌كه‌ی ته‌واوبوو
زۆرجار پرسیاری ئه‌وه ده‌كرا ئایا رۆناڵدۆ گه‌یشتووه‌ته كۆتایی رێگا، به‌ۆهی گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن؟ یان وه‌ستانی ئه‌مساڵیشی وه‌ك چه‌ند وه‌ستانێكی پێشووتری كاتی بووه؟ ئه‌گه‌ر كاتیش بووه ئه‌ی هۆكاره‌كان چیبوون وایانكرد رۆناڵدۆ به ئاستێكی خراپ ده‌ركه‌وێت؟. وه‌ڵامه‌كان زۆر بوون، هۆكاره‌كانیش جیاواز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن زۆرترین چاو‌دێر و شرۆڤه‌كارانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه ئه‌وه‌بوو كه هۆكاره‌كه ده‌روونی بوو، ده‌یانگوت "كۆمه‌ڵێك هۆكار وایانكردووه رۆناڵدۆ بكه‌وێته بارودۆخێكی ده‌روونی خراپ، له‌وانه‌ش ئاستبه‌رزی مێسی و نزیكبوونه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، گرێبه‌سته‌كه‌ی گاریس به‌یڵ و ترسی رۆناڵدۆ له‌وه‌ی ئه‌و كوڕه وێڵزییه له‌جیاتی ئه‌و ببێته پیاوی یه‌كه‌می ریال مه‌درید، هه‌روه‌ها چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ش". هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه زۆر له چاودێرانیش پێیانوایه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریده‌وه كۆتایی به كێشه ده‌روونییه‌كانی رۆناڵدۆ هێنا، بۆیه جارێكی دیكه تواناكانى ته‌قینه‌وه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له دێربی مه‌دریددا پێشكه‌شی كرد.
RUDAW -
