بكوژی پەرلەمانتارەكەی بەریتانیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا
رۆژی چوارشەممە 23-11-2016 دادگای بەریتانیا بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی بە سەر تۆماس مێیەردا سەپاند، ئەوەش بە تاوانی تەقەکردن و چەقۆ وەشاندن لە جەو کۆکس و برینداکردنی کەسێکی دیکە کە هەوڵیدابوو رێگا لە هێرشەکە بگرێت.
جەو کۆکس
لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، تۆماس مێیەر، تەمەن 53 ساڵ لە دەرەوەی کتێبخانەیەک تەقەی لە جەو کۆکس، پەرلەمانتاری پاڵپشتیکاری مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کرد و بە سەختی برینداریکرد، دواتر پەرلەمانتارەکە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
پاشان بڕیارەکە تاوانبارەکە داوایکرد رێگای پێبدرێت گوتەیەک پێشکەش بکات، بەڵام دادوەرەکان ئەو داوایەیان رەتکردەوە.
RUDAW -
