پەنتاگۆن: هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا بەرپرسێكی باڵای قاعیدە لە سوریا دەكوژێت
كوك لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە شەوی سێشەممە ئەنجامیدا ئاماژەی بەوەكرد، رۆژی 18ی ئەم مانگە فڕكە جەنگییەكانی ئەمریكا هێرشێكی ئاسمانیان بۆسەر ناوچەیەكی سوریا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە ( ئەبو ئەفغان میسری) یەكێك لەبەرپرسانی بەرەی فەتحی شام كوژراوە.
هەریەك لەئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان بەرەی فەتحی شام ( بەرەی نوسرە لە رابردوودا كە لقی رێكخراوی قاعیدە بوو لەسوریا) بەرێكخراوێكی تیرۆرستی دەناسێنن.
لەچەند رۆژی رابردوودا چەند سەرچاوەیەكی سوری ئاماژەیان بەوەكردبوو ( ئەبو ئەفغان میسری) لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە باكوری شاری ئیدلب و لەنزیك سنووری نێوان سوریا و توركیا كوژراوە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەرێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە چەندین بەرپرسی بەرەی فەتحی شامی كردۆتە ئامانج. مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو ئەو بەرەیە كوژرانی ئەبو فەرەح میسری یەكێك لەبەرپرسانی ئەو رێكخراوە راگەیاند لەئاكامی هێرشێكی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ریفەكانی ئیدلب، ئەوەش دوای ئەوەی پەنتاگۆن بەئامانجكردنی بەرپرسێكی قاعیدەی لەسوریا راگەیاند بەبێ ناوهێنانی بەرەی فەتحی شام.
مانگی ئایاری رابردوو ئەبو هاجەر ئوردنی یەكێك لەبەرپرسانی بەرەی نوسرە لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانی لە نزیك فڕكەخانەی ئەبو زهوری سەربازی لە ئیدلب كوژرا. لەمانگی نیسانی رابردووشدا ئەبو فیراس سوری وتەبێژی پێشووی بەرەی نوسرە و كورەكەیی و ژمارەیەك چەكداری بەرەكە لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە ئیدلب كوژران.
خەندان
