تره‌مپ ئه‌جێندای كاره‌كانی یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی ئاشكراكرد
ترامپ له‌گه‌ڵ "ماری فاڵین "حاكمی ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما و "تولسی گابارد" نوێنه‌ری دیموكراته‌كان و "ڕیك پێری "حاكمی پێشووی ویلایه‌تی ته‌كساس كۆبۆوه، به‌لاَم هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ كابینه‌كه‌ی زیادنه‌كرد، كاندیده‌كانی ئێستا‌و هه‌موو ڕاو بۆچوون و پێشبینیه‌كانی وه‌كو خۆی هێشه‌وه سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ئیداره‌كه‌ی كه له 20 كانونی دووه‌م ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
فالین و گابارد و پێری دواهه‌مین به‌رپرسن له‌نێو ئه‌و ده‌یان به‌رپرسه‌ی كه سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مریكایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌كراوه‌یی و راشكاوی ووتوێژبكه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له 8ی نۆڤه‌مبه‌ردا .
تره‌مپ كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنیه‌وه كۆنفراسی رۆژنامه‌نوسی سازنه‌كردووه، ئێواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه ڤیدیۆیه‌كی بلاَوكرده‌وه‌و پلانی كاركردنی له‌ماوه‌ی رۆژه‌كانی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونیدا له‌نوسینگه‌كه‌ی له‌كۆشكی خسته‌روو، له‌وانه به‌فه‌رمی راگه‌یاندنی خواست و نیازی بۆ كشانه‌وه له په‌یماننامه‌ی بازرگانی له‌رێگه‌ی ئه‌تڵه‌سیه‌وه TPP كه به "كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕوانكراو" بۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد.
په‌یماننامه‌ی بازرگانی له‌رێگه‌ی ئه‌تڵه‌سیه‌وه TPP كه له 12 وڵات پێكهاتوون، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له‌پارتی دیموكراته‌كان له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه له‌مساڵدا ئیمزاكرا، به‌لاَم له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه.
تره‌مپ رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه بازرگانیه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ رێكه‌وتنێكی بازرگانی دوولایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ووتوێژكردن كه "كه هه‌لیكاركردن و پیشه‌سازی بۆ ئه‌مریكا ده‌گه‌رێنێته‌وه".
وتیشی "ئه‌جێندای كاره‌كانم له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ساده‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: سه‌ره‌تا ئه‌مریكا له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ستیل یان دروستكردنی ئۆتۆمبیل یان چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیدا یه‌كه‌م بێت، ده‌مه‌وێت نه‌وه‌ی ئاینده‌ی به‌رهه‌مهێنان و نۆژه‌نكردنه‌وه لێره رووبدات، له‌نیشتمانه مه‌زنه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی سه‌رمایه و دابینكردنی هه‌لیكاركردن بۆ كرێكارانی ئه‌مریكا ".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه رۆژی دووشه‌مه سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند "رێكه‌وتنانه‌ی بازرگانی له‌رێگه‌ی ئه‌تڵه‌سیه‌وه TPP به‌بێ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بێمانایه".
تره‌مپ راشیگه‌یاند، هه‌ندێ له كۆت و به‌نده‌كان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ووزه له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژه‌كانی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونیدا له‌كۆشكی سپی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به‌تایبه‌ت نه‌وتی به‌ردین و خه‌ڵوزی پاك كه به پێی بۆچوونی ئه‌و "ملیۆنان ده‌رفه‌تیكاركردن به كرێیه‌كی زۆرباش دابینده‌كات".
هه‌روه‌ها به‌ڵێنیدا سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی كار بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له پێشێلكاریه‌كان له پرۆگرامی پێدانی ڤیزا به كرێكاره كۆچبه‌ره‌كان كه رووده‌كه‌نه ئه‌مریكا.
خه‌ندان
