به وێنه..كریستیانۆ سبه‌ی دیارییه‌ك بۆ یانه‌كه‌ی پێشوو ده‌بات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ بڕیاریداوه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه كۆنه‌كه‌ی پێشووی به دیارییه‌ك خزمه‌ت به مۆزه‌خانه‌ی شاری له دایكبوونی بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كاتێك رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیسبۆنای پێشووی ده‌بێته‌وه، له‌و یارییه كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مینجار پێڵاوه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌م یارییه تاقی ده‌كاته‌وه و دوای یارییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ پێڵاوه‌كه‌ی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی شاری لیسبۆنا ده‌كات كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی پورتوگال.
كریستیانۆ پێشتر له 2003 كاتێك یاریزانی یانه‌ی لیسبۆنا بوو، له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو راسته‌وخۆ بووه ئامانجی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر دوای مانگێك راسته‌وخۆ به بڕی 14 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان گواسترایه‌وه.
k24 -
