منداڵێك ریكۆردێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ ئه‌یاكس تۆمار كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی ئه‌یاكس له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نیمێگنی كرد و یارییه‌كه‌شی به 5 گۆڵی خاوێن برده‌وه، ئه‌و جێگه‌ی شۆك و سه‌یر بوو، له‌و یارییه‌دا كاسپه‌ر گۆلبێرگی دانیماركی19 ساڵان له ماوه‌ی 19 خوله‌ك هاتریكی تۆمار كرد و یه‌كه‌مین گۆڵیشی له خوله‌كی 19 بوو، پێنج خوله‌كی نه‌خایاند ئه‌و لاوه دانیماڕكیه گۆڵی دووه‌می بۆ ئه‌یاكس تۆماركرد، دۆلبێرگ هه‌ر له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا گۆڵی سێیه‌م و هاتریكی تۆماركرد، ئه‌م كاره‌ی ئه‌م یاریزانه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجاره كه یاریزانێك له خولی نایابی هۆڵه‌ندی به‌م ته‌مه‌نه له ماوه‌ی 19 خوله‌ك هاتریك تۆمار بكات.
یاریزانانی ئه‌یاكس به‌م هاتریكی دۆلبێرگ نه‌وه‌ستان، بێرتراند تراورێی یاریزانی خوازراوی چێڵسی له خوله‌كی 55 گۆڵی چواره‌می تۆماركرد، به‌وهیوایه‌ی بڕوا به ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بێنێت بیگه‌ڕێنێته‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی له‌نده‌ن.
دواین گۆڵیش لاسیێ شونی له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت به مووشه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماریكرد.
ئه‌یاكس به 5 گۆڵه‌وه گه‌ڕایه‌وه نێو سه‌ركه‌وتنه‌كان و به 30 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه و میوانه‌كه‌شی تووشی پێنجه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه كرد.
k24 -
