ئه‌حمه‌د تورك ده‌ستگیر كرا
ئه‌حمه‌د تورك رۆژی 17 تشرینی دووه‌م له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا لسه‌ر كاره‌كه‌ی لا درا و والیی مێردین وه‌ك قه‌یوم له شوێنی دانرا.
پۆلیسی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌حمه‌د تورك و ئه‌مین ئیرماك و به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده و یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه ده‌ستگیر كران و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی مێردین گواستراونه‌ته‌وه.
له توركیا قه‌یوم به‌و كه‌سه ده‌گوترێت كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و داموده‌زگا حكومییانه دانده‌رێت كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان له‌سه‌ر كار لادراون.
هاوشاره‌داری مێردین له كاتی له‌سه‌ر كار لادانی رایگه‌یاند: "حكومه‌تی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان هه‌وڵی نه‌هێشتنی هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن و ده‌وڵه‌تی توركیا هاوشێوه‌ی 12 ئه‌یلول و ده‌یه‌ی نه‌وه‌د ده‌ست به هێرشی و كرده‌ی فاشیزم كردووه، به‌ڵام سه‌رناكه‌ون و ناتوانن له‌ناومان ببه‌ن، ئه‌و كات چۆن ته‌سلیم نه‌بووین، ئه‌مڕۆش ته‌سلیم نابین و خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
نزیكه‌ی ته‌واوی هاوشاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان له‌سه‌ر كاره‌كانیان لا دراون و زۆربه‌شیان ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان بڕیاری گرتنیان ده‌رچووه و له زیندان دان.
ئه‌حمه‌د تورك هاوشارداری مێردین له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 30 ئاداری 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات-ده‌به‌په وه‌ك هاوشاره‌داری مێردین هه‌ڵبژێردرا.
له 2 ته‌موزی 1942 له دێرك پارێزگای مێردین له دایكبووه
له 17 ئابی 2005 تا 3 ته‌موزی 2007 سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك-ده‌ته‌په بوو.
شه‌ش خول په‌رله‌مانتار بووه له ساڵانی (1973 - 1977 – 1987 – 1991 –2007 –2011)
له ساڵانی 1973-1974 ئه‌ندامی پارتی دیموكرات بوو
له ساڵانی 1974-1980 ئه‌ندانی پارتی كۆماری گه‌ل-جه‌هه‌په بوو.
له ساڵانی 1987-1994 ئه‌ندامی پارتی سوسیال دیموكراتی گه‌ل بوو.
له ساڵانی 2005 تا 2009 ئه‌ندامی پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك-ده‌ته‌په بوو.
k24 -
