ئۆباما هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به سوریا ئاشكرا ده‌كات
باراك ئۆباما له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی هاوكاری ئابووری ئاسیا-په‌سڤیك له لیمای پایته‌ختی پیرو رایگه‌یاند: "كاتێ كه سوریا و ئێران بڕیاریان دا به هێرشی هه‌وایی توندوتیژ یارمه‌تی ئه‌سه‌د بده‌ن، زۆر سه‌خته پێشبینی بكرێت ته‌نانه‌ت گرووپێكی راهێنراو و پابه‌ند و میانه‌ڕه‌و له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ شوێنه‌كانی بپارێزێت".
ئۆباما له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، سیاسه‌تێكی دوورپه‌رێزی گرته به‌ر و له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حكومه‌تی سوریا و روسیا هیچ هه‌نگاوێكی جیدی و پراكتیك نه‌گرته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتییان كه رۆژانه ده‌بنه قوربانی.
ئۆباما له‌م دواییه واز له بیرۆكه‌ی هه‌وڵدان بۆ له‌سه‌ر كار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د هێناوه، هه‌ر چه‌نده له لێدوانه‌كانی باس له‌وه ده‌كات كه به بوونی ئه‌سه‌د، قه‌یرانی سوریا كۆتایی نایه‌ت.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژیردراوی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2017 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و له‌میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند كۆتاییهێنان به داعش له سوریا له سه‌ره‌وه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت و له‌سه‌ر كار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له كاره پێشینه‌كانی نییه.
K24
