مەترسی هەیە داعش له‌نێو به‌ندیخانه‌دا په‌لاماری ده‌میرتاش بدات
مه‌دحه‌ت سه‌نجار ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری مێردین له گوته‌یه‌كیدا ئاماژه ده‌دات گومانیان له پاراستنی گیانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په عه‌بدوڵلا زه‌یدان هه‌یه له زیندان، چونكه ئه‌و زیندانه‌ی ئه‌وانی لێیه چه‌ند ده‌ستگیركراوێكی سه‌ر به گروپی تیرۆریستی داعش و قاعیده‌ی لێیه.
سه‌نجار له گوته‌یه‌كیدا بۆ سایتی T24 ده‌ڵێ له 4ی ئه‌م مانگه‌وه له‌ناو ماڵه‌كەی خۆیدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر كرد، بۆیه ئێستە له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ده‌رنان و ئه‌ویش له رووی ئه‌منییه‌وه پارێزراو نییه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و له‌و به‌ندیخانه‌یه چه‌ند ئه‌ندامێكی گرووپی تیرۆریستی داعش و قاعیده‌ی لێیه و ترسیان هه‌یه په‌لاماری ده‌میرتاش و عه‌بدوڵڵا بده‌ن.
تاوه‌كو ئێستە حكوومه‌تی توركیا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌و گوته‌ی سه‌نجار نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نیا پێشتر ئاماژه‌یان دابوو باری ته‌ندروستی ده‌میرتاش زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
BAS NEWS-
