توركیا... سەرۆک ئەرکانی سوپا داوا لە عێراق دەکات هێزه‌كانی پەکەکە ده‌ر بكات

توركیا... سەرۆک ئەرکانی سوپا داوا لە عێراق دەکات هێزه‌كانی پەکەکە ده‌ر بكات
لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ٦٢یەمین دانیشتنی پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆدا، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە بوونی پەکەکە و هەوڵەکانی وڵاتەکەیدا بۆ کۆتایی هێنان بە پەکەکە.

ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەردەوام بە حکوومەتی عێراقی دەڵێن، پەکەکە لەناو بەرن، وتیشی، ئەمە چەندین ساڵە رووینەداوە.

وتیشی، گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر ئەو گرووپانەی له‌ عێراقه‌وه‌ زیان بەتۆ دەگەیەنن، کارێکی ئاسایی نییه‌، دەبێت مافی شەرعی پاراستنی خۆمان بەکاربهێنین، ئەوکاتەی وڵاتمان هەستی بە ئاسایش کرد ئەو کات دەکشێینەوە، دەبێت خەڵكی خۆمان بپارێزین".

خولوسی ئاکار ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "هەرکاتێک زیان بە خەڵک بگات، سیاسییەکان قسە دەکەن، کاریگەری دەخەنە سەر دەسەڵاتی سیاسی، ئەوانیش پێمان دەڵێن ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن، ئەم فەرمانە بەو شێوەیە، لەهەموو وڵاتێکی دیموکراتی بەو چەشنەیە، دەبێت لەمە تێبگەین، دەبێت رێز لەوە بگیرێت کە مافی شەرعی خۆپارێزیمان هەیە، بیر لەو زیانانە بکەنەوە کە دەیدەن، کەس بێدەنگ نابێت لەئاست ئەو کارانەدا.

PAYAMNER -
Top