مێركل بۆ ویلایه‌تى چواره‌م خۆى كاندید ده‌كاته‌وه
مێركل، سه‌رۆكى یه‌كێتى دیمو‌كراتى كریستینه‌كانه، كه یه‌كێكه له پارته سیاسییه به‌هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا، سه‌ره‌تا له 22ى تشرینی دووه‌مى 2005 بۆ یه‌كه‌م جار پۆستى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا (سه‌رۆك وه‌زیران)ـى وه‌رگرت، كه بوو به یه‌كه‌م ئافره‌ت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
به‌پێی گۆڤارى فۆربیس، مێركڵ له ساڵى 2011 به به‌هێزترین ئافره‌تى جیهان ده‌ستنیشان كرا، به‌وه‌ش بۆ پێنجه‌هه‌مین جارى له‌سه‌ریه‌ك له ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى به‌هێزترین ئافره‌تى جیهان بمێنێته‌وه.
ئه‌نگێلا مێركل، له شارى هامبۆرگ له باكوورى ئه‌ڵمانیا له ساڵى 1954 له‌دایك بووه، كه یه‌كه‌م منداڵى قه‌شه‌یه‌ك بوو به ناوى هۆرست كاسنه‌ر.
باسنيوز
