نووسینگەی باڵی ڕێفۆرمخوازانی ئێران لە مەشهەد داخرا
هاوکات ماڵپەڕی (بورنا) بەبێ ئاماژە بە وردەکارییەکانی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هەندێ لە بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئیرنا) بڕیار بووە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە مەشهەد، ئەمڕۆ یەکشەممە تێیدا عەلی موتەهەری، جێگری پەرلەمانی ئێران و یەکێک لە هەڵسووڕاوانی باڵی بەناو ڕێفۆرمخوازی ئێران قسە بکات.
بەتوول گوندمی، سەرۆکی کۆڕی ڕاوێژگەی ڕیفۆرمخوازانی ئێران لە خوراسانی ڕەزەوی ئاشکرای کردووە "داواکاری گشتیی مەشهەد لە نامەیەکدا بۆ هێزە ئەمنییەکان داوای کردووە کە ئەو ڕێوڕەسمە هەڵبوەشێتەوە و نووسینگەکەشیان دابخرێت.
باسنيوز
