هیلاری دانی به سهختترین ساتهكانیدا نا
دوای ئەوەی (هیلاری کلینتن) لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا شکستی برد، لە گوتارێکیدا لە ئاهەنگی رۆژی چوارشەممەی تایبەت بە سندووقی منداڵان، گوتارێکی پێشکەش کرد و، باسی ساتەوەختی ئەو گوتارەی پێشووتری کرد کە لەو شەوەی تێیدا سەرنەکەوت، چۆن توانی بچێتە سەر ستەیجی گوتاردانەوە.
(هیلاری کلینتن) رایگەیاند، چوونی بۆسەر ستەیجی گوتاردان لەو شەوەی کە لە هەڵبژاردنی ئەمەریکادا سەرنەکەوت، زۆر سەخت بوو، ''بە ئاسانی نەگەیشتم بەو شوێنەی کە دەبوو گوتار پێشکەش بکەم، بەڵام هەرچۆنێک بێ توانیم ئەو کارە بکەم.''
پێوەست بە ژیانی دوای هەڵبژاردن کە کاتەکانی بەچییهوه بەسەر بردووە، (کلینتن) گوتی، ''کاتم لەگەڵ خوێندنەوەی پەرتووک و سەگەکانم بەسەر بردووە، دواتر چوومە وێستگەی شەمەندفەر تا بڕۆم بۆ کالیفۆڕنیا و، لەنێو شەمەندەفەرەکەدا لەگەڵ خوشکە بچووکەکەم دانیشتم، پێوەندیشم کرد بە کۆمەڵێک لە خانەوادەی خۆمەوە.''
پێشووتر کە (هیلاری کلینتن) لە بواری بەرگریکردن لە مافی منداڵاندا کاری کردووە، لەو ئاهەنگەی کە بۆی چوو، رایگەیاند، ئەو چووە تا جارێکی دیکە گرینگی و بایەخ بە توانای منداڵان بدات.
(هیلاری کلینتن) بۆ منداڵان جەختی کردهوه، تا منداڵێک هەبێ لە ئەمەریکادا هەست بە ترس بکات، ئەو لەگەڵی دەبێ و بەرگری لێ دەکات، چونکە هەموو ئەمەریکا بۆ داهاتوو چاوی لە تواناکان و بەهرەی ئەو منداڵانەیە.
(هیلاری کلینتن) کە لە هەشتی ئەو مانگەدا بەرانبەر (دۆناڵد ترەمپ) شکستی برد، لە یەکەم گوتاریدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆڵ نادات و داهاتوو لەبەردەمیدا کراوەیە، بەڵام تا دەرفەتێکی دیکەی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمەریکا، پێدەچی (هیلاری) لەسەر کاری رابردووی لە بواری منداڵاندا لەکار بمێنێتەوە.
KDP-
