کێربی: رزگارکردنی مووسڵ بۆ ئەمریکا لە ھەموو شت گرنگترە

کێربی: رزگارکردنی مووسڵ بۆ ئەمریکا لە ھەموو شت گرنگترە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێربی لەبارەی پرسی کشانەوە و نەکشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچە رزگارکراوەکاندا دوا و ئەوەی دووپاتیکردەوە، ئەوەی بۆ ئەمریکا لە ھەموو شتێک گرنگترە رزگارکردنی مووسڵە.

کێربی جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا و ھاوپەیمانان وەک لایەنێک لە شەڕی مووسڵ تەواو ھاوکاری و پاڵپشتی ھێزە عێراقییەکان دەکات، کە پلانێکی عێراقی جێبەجێ دەکەن، پلانێک کە دوای گفتووگۆیەکی زۆری نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھاتووەتە ئاراوە.

ھەروەھا، جۆن کێربی باسی لە جەربەزەیی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد لە بەردەوامی ھەوڵەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.

کێربی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد پێویستە کورد و حکوومەتی عێراق بەیەکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن.
k24 -
Top