پێده‌چێت مێركڵ بۆ خولێكی دیكه خۆی بپاڵێوێت
پارتی دیموكراتی مه‌سیحی (CDU) ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، سبه‌ی ئێواره رۆژی شه‌ممه مێركڵ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نوسی سازده‌كات كه پێشبینی زۆر ده‌كرێت بۆ خولی چواره‌م خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
مێركڵ كه‌له‌ساڵی 2005 له‌ده‌سه‌ڵاتدایه رایگه‌یاندووه كه بڕیاری خۆی له كاتێكی گونجاو‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
مێركڵ ته‌مه‌ن 62 ساڵ كه به‌سه‌ركرده‌یه‌كی كرداری ناسراوه توانی ئه‌وروپا له‌قه‌یرانی یۆرۆ رزگاربكات و گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هاتنی به‌لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه له‌ئه‌ستۆبگرێت.
یه‌كێك له‌ته‌حه‌داو ئاسته‌نگه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م مێركڵ، ئه‌گه‌ر له‌خولێكی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ژێر سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ڕووبه‌رووی هه‌موو بۆچونێكی مێركڵ بویه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان له بازرگانی ئازاده‌وه تاوه‌كو ده‌ستدرێژی روسیا بۆ سه‌ر كۆچبه‌ران.
رۆژی پێنج شه‌ممه له‌كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی مێركڵ له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئۆباما رایگه‌یاند مێركڵ رووبه‌رووی "ئه‌ركی گه‌وره" ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاریدا كه به‌رده‌وام ده‌بێت و مێركڵی به‌سه‌ركرده‌یه‌كی "میهره‌بان" وه‌سفكرد كه سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین ته‌حه‌داو ئاسته‌نگی گه‌وره كردووه.
ئۆباما ستایشی راستگۆیی و ده‌ستپاكی و مێركڵی كرد و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاولاَتی ئه‌ڵمانیا بوایه پشتیوانی ئه‌وی ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی وته‌ی یاریده‌ده‌ركانی، مێركڵ بۆ خولێكی دیكه خۆی ده‌پاڵێوێت . هاوكات یه‌كێك له ئه‌ندام پارله‌مانه‌كانی له پارتی دیموكراتی مه‌سیحی له‌م هه‌فته‌دا به سی ئێن ئێنی راگه‌یاند به‌دڵنیایه‌وه مێركڵ بۆ خولێكی دیكه خۆی كانیدده‌كات.
مێركڵ و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی CDU یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه له‌به‌رلین كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریكردن بۆ گرێدانی كۆنفرانسی سالاَنه‌ی پارته‌كه‌یان له‌مانگی دیسه‌مبه‌ر كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفراسه‌كه بریتی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ئاسایش له وڵات كه تووشی كاره‌ساتی گه‌وره هات له‌دوای په‌لاماره تیرۆرستیه‌كانی مانگی ته‌مموز.
به‌گوێره‌ی راپرسیه‌ك له‌لایه‌ن میدیای ARD ئه‌ڵمانی كه رۆژی پێنج شه‌ممه بلاَوكرایه‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو پارتی پارێزگارانی دیموكراتی مه‌سیحی رێژه‌ی له%32ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا ئه‌نجامبدرێت.
xandan-
