تره‌مپ كاندیدی پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی و داواكاری گشتی ئه‌مریكای دیاریكرد
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له دیاریكردنی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نن كه تره‌مپ دوو كاندیدی بۆ پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌واڵگری نیشتیمانی و داواكاری گشتی ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نافه‌رمی به‌هه‌ردوو كه‌ناڵی سی بی ئێس و سی ئێن ئێن نیوز-یان راگه‌یاندووه كه دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، سیناتۆری كۆمارییه‌كان ( جیف سێشن)ی ڕاسپاردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی داواكاری گشتی ئه‌مریكا.
شۆن سپایسه‌ر وته‌بێژی كۆمیته‌ی نیشتمانی پارتی كۆمارییه‌كان كه به‌شداره له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ترامپ، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستنه‌كرده‌وه و رایگه‌یاندووه "تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵانه نافه‌رمین".
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به سی ئێن ئێن نیوز-یان راگه‌یاندووه كه دۆناڵد تره‌مپ داوای له( مایك پۆمپیۆ) نوێنه‌ری كه‌نساسی سه‌ر به‌كۆمارییه‌كان كردووه كه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر ئاشكرابكات.
رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م دۆناڵد ته‌رمپ كاندیدی كۆمارییه‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به 45 مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
xendan-
