پیاوی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان شوێن تره‌مپ ده‌كه‌وێت
له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه له 20 كانونی دووه‌می داهاتوودا، (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مریكا هاورێیه‌تی ده‌كرێت له‌هه‌موو ساته‌وه‌خته‌كاندا له‌لایه‌ن یاریده‌رێكی سه‌ربازییه‌وه كه "تۆپی پێی ئه‌تۆم" ی هه‌ڵگرتووه كه ده‌سه‌لاَت به تره‌مپ ده‌به‌خشێت به ئاماژه‌یه‌ك فه‌رمانبدات به‌ئه‌نجامدانی هێرشی موشه‌كی.
هه‌روه‌كو سه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ی پێش خۆی، كه ئه‌گه‌ر له‌كۆشكی سپی بێت یان له‌ناو ئاپۆر و كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی و یاخود له گه‌شتی ناوخۆی ئه‌مریكا و ده‌ره‌وه‌یدا بێت، تره‌مپ هه‌رگیز له‌دووری باڵێك زیاتر دوورترنابێت له یاریده‌ده‌ره سه‌ربازییه‌كه‌ی و جانتا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كه كۆدی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی تیایه.
پیت مێتزێگر كه زۆربه‌ی جار جانتا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی رۆناڵد ریگندا وتی "پێویسته هه‌موو كاتێك ئاماده‌بیت"، وتیشی "كاته‌كه زۆر كورته له‌نێوان فه‌رمانی ئاگاداركردنه‌وه و جێبه‌جێكردندا".
تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكه‌كانی پێشوتری خۆی، كه‌متر 15 خوله‌كی له‌به‌رده‌ستدایه له‌كاتی حاڵه‌تی كتوپری و نائاسایدا بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمان به یاریده‌ده‌ره سه‌ربازییه‌كه‌ی بدات بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی ئه‌نجامبدات یاخود نا .
جۆزێف سیرینسیۆن له رێكخراوی "پله‌ف شه‌یر فه‌ند" كه دژی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیه رایگه‌یاند "تره‌مپ ده‌سه‌لاَت و توانایه‌كی بێسنوری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی جه‌نگی ئه‌تۆمی".
راشیگه‌یاند "تره‌مپ ده‌توانێت یه‌ك چه‌كی ئه‌تۆم یان هه‌زاران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت بیوه‌ستێنێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزبه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كان ".
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌و بیروڕا باوه‌كان، "تۆپی پێی" ئه‌تۆمی دوگمه‌ی هه‌ڵدانی چه‌ك و موشه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانیی له‌به‌رده‌ستدانییه، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه ئامێرێك و په‌ڕه‌ی بڕیاردانی تره‌مپی له‌به‌رده‌سته كه به‌كاریده‌هێنێت بۆ پشتراستكردنه‌وه و دوپاتكردنه‌وه‌ی بریاره‌كانی و ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی.
xandan-
