كاندیدی نوێ بۆ CIA: ئێران گه‌وره‌ترین پاڵپشتی تیرۆره
پۆمپیۆ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته نوێیه وه‌ربگرێت، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رێككه‌وتنی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 به كاره‌سات وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پشتیوانی تیرۆریستان".
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد ترام، 45همین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له مایك پۆمپیۆ بۆ سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی، مایكل فلین، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین بۆ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و جیف سیچنز، سیناتۆری ویلایه‌تی ئالاباما بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد كاندید كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێده‌چێت دیاریكردنی ئه‌و كاندیدانه، به ئاسانی ره‌زامه‌ندی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران، كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێده‌هێنن، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆماریین.
k24-
