ئەمریکا... بەهۆی ره‌خنەگرتن لە تره‌مپ پڕۆفیسۆرێكی زانكۆ به‌زۆر پشكنینی ده‌روونی بۆ ئه‌نجامدرا
له ولایه‌تی نیوجێرسیی مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چه‌كداریی تاكه‌وه ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ گرتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی به‌زۆر پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه.
مامۆستای زانكۆی روتجه‌رس له ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا پرۆفیسۆر كیڤن ئاڵڕێد، به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی چه‌كداریی تاكه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی به‌زۆر پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامەی ده‌یلی نیوز Daily News، ئاڵڕێد دوای ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توریته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به چه‌ك سپی پێسته‌كان بكوژم، مادده‌ی دووه‌می ده‌ستوور ده‌بێته مادده‌یه‌كی شاهانه؟"، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به‌زۆر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كراوه.
ئاڵڕێد رایگه‌یاند، پۆلیسی نیویۆرك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له برووكلین ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه و پۆلیسی زانكۆی روتجه‌رس به پۆلیسی نیویۆركی راگه‌یاندووه، ناوبراو به په‌یامه سیاسییه‌كانی له تویته‌ر، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دروست ده‌كات.
ناوبراو رایگه‌یاندووه هه‌رچه‌نده په‌یامه‌كانی توندن به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووردایه كه تایبەتە بە"ماف و ئازادییه كه‌سییه‌كان" و گوتی: "هه‌رچه‌نده په‌یامه‌كانم به‌هیچ جۆرێك هه‌ڕه‌شه نین، به‌ڵام مۆری مه‌ترسیداریان لێدام. به‌م جۆره كوده‌تای تره‌مپ به‌سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕیندا ده‌ستی پێكرد."
راشیگه‌یاند جگه له نیگه‌رانیی له هه‌ڵبژێردرانی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌ندروستیشی باشه.
پۆلیسی نیویۆركیش رایگه‌یاندووه، پۆلیسی زانكۆكه داوای كردووه ناوبراو به‌هۆی گوته‌كانی له هۆڵەکانی خوێندن و په‌یامه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌باره‌ی كوشتنی سپی پێسته‌كانه‌وه، پشكنینی ته‌ندروستی و ده‌روونیی بۆ بكرێت.
گوته‌بێژی زانكۆی روتجه‌رس، جێفری تۆڵڤین له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "پۆلیسی زانكۆ له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و گله‌ییانه‌ی له خوێندكارانه‌وه هاتووه، ئەو رێوشوێنەی گرتووەتەبەر".
له مادده‌ی دووه‌می ده‌ستووری ئه‌مریكادا هاتووه، پێویستیی هێزێكی چه‌كداری باش بۆ ئاسایشی ده‌وڵه‌تێكی ئازاد، ناتوانێت مافی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و چه‌كداریی تاك پێشێل بكات
payamner-
