په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكدا هه‌بووه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌دا كردووه
له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌یدا، له دادگای سه‌ربازی مۆسكۆ، كاراولۆڤا رایگه‌یاند، ئه‌و چیرۆكه خۆشه‌ویستییه‌ی وایكردووه ماڵه‌كه‌ی جێبهێڵێت و به‌ره‌و سووریا بچێت، له ساڵی 2012ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌و كچه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "كاتێك قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بووم، له تۆڕی كۆڵامه‌یه‌تی (فكۆنتاكی) كه‌سێكم ناسی، به‌ناوی ئیرات ساماتۆڤ، به‌یه‌كه‌وه له په‌یجێكی تایبه‌ت به هانده‌رانی یانه‌ی تۆپی پێی تسیسكا بووین".
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا، له سه‌ره‌تادا كوڕه‌كه به "فلاد" خۆی ناساندووه و پێی گوتووه، ئه‌و په‌یڕه‌وی ئایینێكی كۆن ده‌كات، ئه‌وان رۆژانه گفتوگۆیان له باره‌ی تۆپی و پێ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئاسایی ژیانی خۆیان كردووه، به‌ڵام كوڕه‌كه به تێپه‌ڕبوونی كات، باسی له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئایینی ئیسلام و "داعش"ه‌وه كردووه.
كاراولۆڤا دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌وتووه داوی خۆشه‌ویستی ئه‌و كوڕه، هه‌رچه‌نده له ژیانیدا نه‌یبینیبوو، به‌ڵام چات و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا، ببووه گرنگترین به‌شی ژیانی و بینینی ئه‌و كوڕه كه ناوی راسته‌قینه‌ی "ئیرات" بووه، به‌رده‌وام پێی گوتووه له‌گه‌ڵ كێ مامه‌ڵه‌دا بدات و واز له كێ بهێنێت.
ئه‌و كچه له‌سه‌ر داوای "ئیرات" له تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014، ئایینه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه و بووه‌ته موسڵمان.
دوای موسڵمان بوونیشی، هه‌وڵیداوه له خۆی بگه‌یه‌نێته سووریا و له‌وێ "خۆشه‌ویسته‌كه"ی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام "ئیرات" په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌و كچه‌وه ده‌پچڕێنێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات.
كاراولۆڤا وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، سوور بووه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته توركیا و له‌وێوه‌ش بۆ نێو خاكی سووریا، له رێگه‌ی سكایپه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعشدا كردووه و ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پیاوه‌م نه‌ده‌ناسی كه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌و سووریا گه‌شتمكرد".
له باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش ده‌ڵێت: "دوای ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كه‌ی داعش به‌ناوی نادر، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ رێككه‌وت به‌ره‌و سووریا گه‌شت بكه‌م".
هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه چه‌كداری داعش بووه، تكیتی فڕۆكه‌ی بۆ كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئیستانبول گه‌شت بكات، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ده‌گاته توركیا، هاوڕێ كۆنه‌كه‌ی، "ئیرات ساماتۆڤ" به نامه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات بۆ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات بچێته لای ئه‌و نه‌ك "نادر"ی هاوسه‌ری، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه "نادری هاوسه‌ری" و "ئیراتی هاوڕێ"ی هه‌ردووكیان له سووریابوونه و چه‌كداری داعش بوونه.
كاراولۆڤا ده‌ڵێت: "له‌و گێژاوه‌دا مابوومه‌وه، بێگومان ده‌مه‌ویست بچمه لای ئیرات، به‌ڵام له خۆشه‌ویستی ئه‌و دڵنیانه‌بووم، به‌رده‌وام ده‌گریام و نه‌مده‌زانی چی بكه‌م و چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م".
كاراولۆڤا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2015دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ی رووسی ده‌ستگیركران، له‌و كاته‌ی ده‌یانویست خاكی توركیا جێبهێڵن و سنووری سووریا ببڕن و بچنه ریزه‌كانی رێكخراوی داعش.
دواتر ئه‌و كچه ره‌وانه‌ی رووسیا كرایه‌وه، له سه‌ره‌تا ئاسایشی رووسیا ره‌تیكرده‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كاراولۆڤادا بكات، به‌ڵام دواتر به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی داعش، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و كچه رووسییه كرایه‌وه.
k24-
