لەگەڵ گەیشتنی ئەردۆغان حکومەتی پاکستان داوای لە 400 مامۆستای تورک کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن
سەرۆککۆماری تورکیا لە پاكستان رایگەیاند، گولەنییەكان بوونەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی پاکستانیش، لەگەڵ گەیشتنی ئەردۆغانیش بە ئیسلامئاباد، حکومەتی پاکستان مۆڵەتی 72 کاژێری دا بە 400 مامۆستای تورک، کە لە قوتابخانەكانی گولەن لە پاکستان وانە دەڵێنەوە، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە 17-11-2016 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە ئیسلامئاباد رایگەیاند: رێکخراوی تیرۆریستی گولەن بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێمە و پاکستانیش.
ئەردۆغان گوتیشی: لە زووەووە، حکومەتی پاکستان هاوسۆزی ئێمە بوونە لە شەڕی دژ بەو رێکخراوە و رووبەڕووبوونەوەیان و ئاشكراشیكرد، لە کۆتایی ساڵی 2017 رێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئیسلامئاباد واژۆدەکەن .
payamner-
