هیلاری كلینتۆن باس له كاته سه‌خته‌كانی خۆی ده‌كات له دوای هه‌ڵبژاردن
هیلاری، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی، له دوای وتاره‌كه‌ی خۆی له‌كاتی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سندووقی هاوكاریكردنی منداڵان له واشنتۆن گوتی: "دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه هاتنم بۆ ئێره هێنده ئاسان نه‌بووه، هه‌ندێك كاتی وا هه‌بووه حه‌زم له‌وه بووه كتێبێكی باش بخوێنمه‌وه، یان له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌مان بم و له ماڵه‌وه نه‌یه‌مه ده‌ره‌وه".
هیلاری گوتیشی: "ده‌زانم وه‌كو من زۆرێك له ئێوه‌ش له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌ستن، به‌ڵام هه‌روه‌ك هه‌فته‌ی رابردووش گوتم هه‌ڵمه‌ته‌كان په‌یوه‌ندی به تاكه كه‌سێك، یاخود به هه‌ڵبژاردنێكه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به وڵاتێكه‌وه هه‌یه كه خۆشمان ده‌وێت، په‌یوه‌ند به بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌كی پڕ له هیوا و گشتگیرتر و به‌سۆزتره".
رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، 58ه‌مین خوولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان و هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كان، دیارترین كاندیدان بوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی و دواجار دۆناڵد ترامپ، به 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵبژێردرا.
k24-
