شاى سعوودیه پاره‌ى سه‌ر عومره‌كردن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
دیوانى شاهانه‌ى سعوودیه، ئه‌مڕۆ مه‌رسوومێكى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد و تیایدا هاتووه :" بڕیار درا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕسوومى سه‌ر ڤیزه‌ى حه‌ج و عومه‌رى دووباره و چه‌ند باره، كه خرایه سه‌ر عومره‌كارانى وڵاتانى جیهان، بۆ ئه‌وانه‌ى یه‌كه‌م جاریان بێت یان ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت دووباره و چه‌ند باره‌ى بكه‌نه‌وه".
له دووى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردوو، سعوودیه بڕیارى دا پاره‌ى زیاده بخاته سه‌ر ڤیزه‌ى تایبه‌ت به عومره‌كردن، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ڤیزه‌ى عومره‌ى دووه‌م و چه‌ند باره، كه به خراپی كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ى عومره‌كردن دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
